هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو کردەوەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، کۆبونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانیان و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت بە یه‌كخستنی هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی سوریادا كۆتایی هاتوه و "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەدەچن".
فه‌رهاد شامی له په‌یامێكی كوردتدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی "X" بڵاویكرده‌وه، "کۆبونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت بە یه‌كخستنی سەربازیی، کۆتاییهات، هێزەکانمان دوپاتی دەکەنەوە کە وردەکاری و ئەنجامەکان لەکاتی تەواوبونی ڕاوێژکارییەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەروەها هەر زانیارییەک کە لە ئێستادا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ڕەنگدانەوەی ڕێکارەکانی کۆبونەوەکە نییە.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان، وته‌بێژی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەدەچن، ئامانجی سه‌ره‌كی دەستەبەرکردنی دەرئەنجامە باش بیرکراوەکان و یەکەمایەتیدان بە ئاشتی و سەقامگیری".
|