دارایی عێراق ته‌واوبونی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی راگه‌یاند
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، پاره‌ی ته‌واو بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی 2025 خه‌رجكراوه و پڕۆسه‌كه كۆتایی هاتوه، له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی داهاتو ده‌ستپێده‌كات.
وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی دابینکردنی بودجەی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی (کانونی یەکەم/12)ی2025 ته‌واوكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بانگەوازی خۆی بۆ سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و فه‌رمانگه‌كانی دیكه دوباره ده‌كاته‌وه کە تا ئێستا ڕێکارەکانی پارەدانیان تەواو نەکردوە، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.
شرۆڤەکاران دەڵێن، نەبونی حکومەتێکی تەواو دەسەڵاتدار توانای دەوڵەت سنوردار دەکات بۆ بڕیاردانی دارایی هەستیار، لەوانە بەڕێوەبردنی خەرجییە گشتییەکان و دەستەبەرکردنی ڕێکوپێکی موچە، لە کاتێکدا قەرزەکان کەڵەکە دەبن و متمانەی گشتی بە دامەزراوەکان کەم دەبێتەوە.
|