ئێران هەناردەی غازی بۆ عێراق راگرت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئێران هەناردەی غاز بۆ ئێران رادەگرێت و وەزارەتی کارەبای عێراقیش رایگەیاند" هه‌ندێك وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا به‌هۆی كه‌می غازه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستبووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق راگرتنی ته‌واوه‌تی هاتنی غازی ئێرانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه له نێوان 4 هه‌زار بۆ 4 هه‌زار و 500 مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌میكرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "لایه‌نی ئێرانی نامه‌یه‌كی ناردووه و وه‌زاره‌تی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی بارودۆخێكی له‌ناكاوه‌وه هه‌نارده‌كردنی ته‌واوه‌تی غاز راگیرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌وهۆیه‌وه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌نای بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی جێگره‌وه‌ی ناوخۆیی بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: "به‌رهه‌مهێنان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له كاركردن به‌رده‌وامن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان به‌هۆی كه‌می غازه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستبووه".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ دابینكردنی پێداویستییه ناوخۆییه‌كان تاوه‌كو دابینكردنی غازی هاورده ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
|