عێڕاق

کۆبوونەوەی چارەنووسساز ئەنجام دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

چوارچێوەی هەماهەنگی  کۆبوونەوەی چارەنووسساز ئەنجام دەدەن بۆ دیاریکردنی كاندیدی سەرۆک وەزیران و تاوتوێکردنی پرسی سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت و چارەنووسی گرووپە چەكدارەكان.

هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شوێنی نیشتەجێبوونی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، بە ئامانجی ڕێککەوتن لەسەر ناسنامەی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو و کۆتاییهێنان بەو مشتومڕانەی هەیە.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ میدیا عێراقییەكان ڕِایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر یەکلاکردنەوەی ناوی سەرۆکی داهاتووی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای چانسی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵام پێدەچێت بابەتەکە قورس بێت بەهۆی پێداگریی مالکی لەسەر نوێنەکردنەوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی پێشنیارکردنی کەسایەتییەک لەدەرەوەی لیستی کاندیدەکان، هاوکات پاراستنی نهێنی توند سەبارەت بە ناسنامەکەیان.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.