سوودانی :پێشبینی دەکەم لەمەودوا بەلای بودجەی سێ ساڵەدا نەچین
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگهیاند، بودجەی سێ ساڵە سەقامگیری لە خەرجیدا دابینکردوه و بوە مایەی دڵنیایی لە دارایی پڕۆژەکان، پێشبینی دەکەم لەمەودوا بەلای بودجەی سێ ساڵەدا نەچین.
محەمەد شیاع سودانی لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا لهبارهی دۆخی دارایی و بودجە و سێ ساڵە رایگهیاند،جیاوازی لە پلەبەندی موچەی فەرمانبەراندا هەیە و پێویستە پێداچونەوەی پێدابكرێت و چارەسەر بکرێت، دهشڵێت، حکومەت کۆمپانیایهكی جیهانیی پەسەند کردوە بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی، ههروهها وتی، ساڵانە زیاتر لە 22 تریلیۆن دینار لە کەرتی وزەدا خەرج دەکرێت.
ئهوهشی وت، "ژمارەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025دا چوار ملیۆن و 550 هەزارە و ژمارەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دو ملیۆن و 960 هەزارە، کاتی ئەوە هاتوە کە پێداچونەوە بە جیاوازییەکانی پلەبەندی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکرێت
|