هاتوچۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
هاتووچۆی عێراق داوا لە شۆفێران دەکات لە کاتی شەو و بەیانی زوودا گرنگی بە بارودۆخی کەشوهەوا بدەن لەم ماوەیەدا، بەهۆی بوونی تەمی چڕ و خراپی بینین.
یەکشەممە 14ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا داوا لە هەموو شۆفێران دەکات، لەکاتی گەشتکردنیان لەنێوان پارێزگاکان و لەسەر ڕێگاوبانەکان و ڕێگاکانی دەرەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، دووربکەونەوە لە تێپەڕاندنی سنووری خێرایی، مەودای سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن، هاوکات گڵۆپی پێشەوە و گڵۆپی دواوە و گڵۆپی ئاگادارکردنەوەیان چالاک بکەن.
هاتووچۆی عێراق دەڵێت: "لەئێستادا مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەڕۆک سەرقاڵی بەکارهێنانی فلتەری هاتووچۆن بۆ ڕێنماییکردنی ئۆتۆمبێلەکان و بەیاوەریکردنیان لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە بۆ گەیشتن بە سەلامەتی و ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتووچۆ بۆ سەلامەتی سەرجەم بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان".
|