عێڕاق

سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا

نهانیوز-هەواڵەکان

سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی کۆتایی هاتنی نوێنەرایەتیی هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدا.

هاوکات میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە: ئامانجی سەردانەکەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداریکردنە لە مەراسیمی کۆتایی هاتنی نوێنەرایەتیی هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کە لە ساڵی 2003 بە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دامەزرا.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.