عێڕاق

مارک ساڤایا هۆشداری دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت" عێراق لەبەردەم ساتێکی یەکلاکەرەوە دایە".

 مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ـەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت سەرکەوتوو بێت لەکاتێکدا گرووپی چەکدار هەبن، کە ڕکابەریی دەوڵەت بکەن و دەسەڵاتەکەی لەکەدار و لاواز بکەن."

ساڤایا ئاماژەی بەوەش کردوە کە عێراق سەلماندی کە سەقامگیریی ڕاستەقینە کاتێک بەدی دێت کە حکومەت سیاسەتێکی ڕاستەقینە بێت و هاوسەنگ پەیڕەو بکات و وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە بەدوور بگرێت  و سەرنج بخاتە سەر ئەولەوییەتە نیشتمانییەکان.

دەشڵێت" بڕیارەکانی داهاتوو چارەنووسسازن؛ یان عێراق بەرەو سەروەری و هێز دەچێت، یان دووچاری هەڵوەشانەوە دەبێتەوە". 

 
2025-12-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.