عێڕاق

ئەمریکا هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، بەشداریكردنی گرووپە چەكدارەكان لە حكومەتی نوێی عێراقدا لەگەڵ هاوپەیمانی نێوان بەغدا و واشنتۆن یەكناگرێتەوە، دەشڵێت" هانی دەوڵەتی عێراق دەدەین گرووپە چەكدارەكان هەڵوەشێنێتەوە".

جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی عێراقییە رایگەیاند، "سەركردەكانی عێراق باش دەزانن كە بەشداریكردنی گرووپە چەكدارەكان لە حكومەتی نوێی عێراقدا، یەكناگرێتەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێوان بەغدا و واشنتۆن".

وتیشی، "هانی دەوڵەتی عێراق دەدەین گرووپە چەكدارەكان هەڵوەشێنێتەوە و ئەمریكا بەرگری لە خۆیی و بەرژەوەندییەكانی دەكات لە عێراقدا".

دووپاتیشیكردەوە، "ئەمریكا تائێستاش نیگەرانە لە مامەڵە داراییە ناشەرعییەكانی ناو عێراق و هیچ بڕیارێكی ئەمریكی نوێ‌ نییە دەربارەی لابردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر بانكەكانی عێراق".

 
2025-12-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.