عێڕاق

چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکە لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران

نهانیوز-هەواڵەکان

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لیستی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ چوار ناو کەم کردەوە؛ کە تێیدا محەممەد شیاع سوودانی، خاوەنی بەهێزترین شانسە و هاوکات شیعەکان هەوڵی بەدەستهێنانی وەزارەتی دەرەوەش دەدەن.

چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: ئێستا چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ماون، ئەوانیش؛ محەممەد شیاع سوودانی، حەیدەر عەبادی، لەگەڵ دوو کاندیدی دیکە کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە، سوودانی کاندیدی یەکەمە، حەیدەر عەبادی کاندیدی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگییە، دوو کاندیدەکەی دیکەی ناوەکانیان ماوە، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگیی نەیتوانی پرسەکە لە ناوخۆیدا یەکلا بکاتەوە، بە دەنگدان سوودانی و کاندیدەکانی دیکە یەکلای دەکاتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگیی گفتوگۆی لەبارەی وەزارەتەکان و کاندیدەکانیش بۆ پۆستە وەزارییەکان کردووە، 12 وەزارەت بەر شیعەکان دەکەوێت، ئەم جارە داوای وەزارەتی دەرەوەش دەکەن. وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، کار، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەت و دەستەی دیکەش لای شیعە دەمنێتەوە.

2025-12-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.