سوودانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی وەرگرتنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران راگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دووبارە وەرگرتنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، بە مافی خۆمی دەزانم بکرێمەوە بە سەرۆکوەزیران، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پرۆژەی هەیە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی بەشداریکردنی حکومەتەکەی لە هەڵبژاردن، ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ئێمە تاکە حکومەتە کە چووەتە نێو هەڵبژاردنەکان و دەستکەوتی هەبووە.
سەبارەت بە بوونی چەک لە دەست گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، سوودانی ڕایگەیاند، بوونی چەک لەگەڵ بوونی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان هاوتایە.
سوودانی لەبارەی وەرگرتنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد، مافی خۆمە، چونکە پڕۆژەم هەیە."
|