سوننەی عێراق ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی یان پێكهێنا
نهانیوز-هەواڵەکان
پێنج لایەنە سەرەکییەکەی سوننە لە بەغدا لە ماڵی خەمس خەنجەر، سەرکردەی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە و “ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی”یان پێکهێنا.
سەرکردە دیارەکانی سوننە (محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادە و موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی) لە بەغداد کۆبوونەوە و لەسەر پێکهێنانى ئەنجوومەنى سیاسیی نیشتمانی ڕێککەوتن.
کۆبوونەوەکە لە ماڵى خەمیس خەنجەر، سەرۆکى هاوپەیمانیی سیادە بوو، کە دیارترین سەرکردە سیاسییەکانی سوننە بەشداربوون و دواى کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا جەختیانکردەوە، لە گرنگيى یەکخستنى هەوڵەکان و کارکردن بە دیدى هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیریی سیاسى و کۆمەڵایەتى و گرەنتى مافە دەستوورییەکان و بەهێزکردنى نوێنەرایەتیی لە دامەزراوەکانى دەوڵەت.
|