سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید كرا
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانییەكەیان کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
قوسەی مەحبوبە، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانییەكەیان کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان پێمان وایە ئەم بابەتە گرنگە، داواش لە بلۆکەکانی دیکە دەکەین لە چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدەکانیان بخەنەڕوو، بەتایبەتی ئەوانەی 25 کورسی یان زیاتریان هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، 46 کورسی پەرلەمان و یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگمان هەیە، کاندیدی ئێمەش (بۆ سەرۆک وەزیران) محەمەد شیاع سودانییە”.
هاوکات ئەمڕۆ حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، كاندیدی ئەوان بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بریتییە لە نوری مالكی.
|