عێڕاق

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا گرێبەستێكی گەورەی سەربازیی لەگەڵ عێراق راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا  گرێبەستێكی سەربازیی لەگەڵ عێراق بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار راگەیاند.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی کردەوە، كۆمپانیایەكی ئەمریكی گرێبەستێكی بە بەهای چارەكە ملیار دۆلارێك لە عێراق دەستكەوتووە، بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پاڵپشتی پرۆگرامی فڕۆكەی ئێف 16ی ئەمریكا لە بنكەی ئاسمانی "شەهید عەلی فلەیح" لە عێراق.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ئاشکرایکرد، گرێبەستێكی ماوە نادیار دراوە بە كۆمپانیای ڤیكترۆس سیستەمز، كۆلارادۆ سپرینگز، كۆلارادۆ، بە بەهای 252,050,925 دۆلار، بە تێچوون و كرێی جێگیرەوە بەمەبەستی پێشكەشكردنی پاڵپشتی بە بنكەی ئاسمانی و یارمەتیدانی پرۆگرامی فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق. 

دەشڵێت "پێشبینی دەكرێت لە 24ی ئەیلولی 2026 دا گرێبەستەكە تەواو ببێت، كە گرێبەستی فرۆشتنی سەربازی بیانی بە عێراق لەخۆدەگرێت و، بڕی 123,994,954 دۆلاری بۆ تەرخانكراوەو لەلایەن سەنتەری بەڕێوەبردنی سوڕی ژیانی هێزە ئاسمانییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت لە بنكەی ئاسمانی رایت پاتەرسۆن- ئۆهایۆ (FA8630-25-C-B017 P00004)."

 
2025-11-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.