وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە هۆشداری دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق هۆشداریدەدات لە "بەردەوامبوونی خەرجییە ناپێویستەکان جگە لە مووچە، کە فشارەکان لەسەر بودجەی گشتی زیاتر دەکات، کە لە بنەڕەتدا کێشەی کورتهێنانی گەورەی هەیە."
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا خەرجی و داهاتەکانی هەشت مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆی خەرجییەکانی عێراق گەیشتووەتە 87 تریلیۆن و 478 ملیار دینار، لەکاتێکدا کۆی گشتی داهاتی ئەو هەشت مانگە 82 ترلیۆن و 377 ملیار و 552 ملیۆن و 620 هەزار و 313 دینار بووە. کورتهێنانیش زیاتر لە پێنج تریلیۆن دینارە.
بەگوێرەی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق وەزارەتەکانی دارایی، ناوخۆ و پەروەردە زۆرترین خەرجییان هەبووە لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2025. خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی گەیشتووەتە 16.2 ترلیۆن دینار لە ڕیزبەندی یەکەم دێت، دوای ئەو وەزارەتی ناوخۆ بە 8.8 ترلیۆن دینار و پاشان وەزارەتی پەروەردە بە 7.8 ترلیۆن دینار دێت.
بەگوێرەی ئیکۆ عێراق، "خەرجییە بەرزەکانی وەزارەتەکان تەنیا پەیوەندی بە مووچەوە نییە، بەڵکو خەرجییەکانی دیکەش دەگرێتەوە."
بەگوێرەی ڕوانگەکە، "کۆی گشتی خەرجیی بەکاربردن لەلایەن وەزارەتەکانی عێراق لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 گەیشتووەتە 58 ترلیۆن دینار، خەرجییەکانیش بەسەر مووچەی فەرمانبەران و کڕینی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکان و ناردنە دەرەوە، دابەش دەبن.
|