عێڕاق

نوری مالیکی پەیامێک ئاراستەی کورد دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

نوری مالکی، سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێم رایگەیاند" دەستوور خۆی حوکومڕانە نە زیاد و نە کەم، هەرچی ماف و پەیوەستیش هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت لەلایەن هەردوولاوە".

نوری مالکی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند"لە کاتێکدا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چڕ دەبنەوە، دەبێت گەلانی عێراق هاوکار و هاو هەنگاو بن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و پیکهێنانی حکومەتی ئایندە، و جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و چاکسازیی ناوخۆیی".

سەبارەت بە ماف و شایستەکانی کورد، نوری مالکی ڕایگەیاند، “دەستوور خۆی حوکومڕانە نە زیاد و نە کەم، هەرچی ماف و پەیوەستیش هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت لەلایەن هەردوولاوە.”

لەبارەی دۆخی هەرێم و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، نوری مالکی وتی، بەتەنها سەقامگیری ئەمنی پیوسیت نییە، بەڵکو هەرێم دەبێت گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی بدات، و هیوای خواست کە گرفت و ناکۆکییەکان لە هەرێم تەواو ببن.

نوری مالکی باسی لەوەکرد، شیعە بە مێژووی خۆیانەوە یادی هەمان ئەو غەدرە دەکەنەوە کە بەسەر کورددا هات، شیعە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت غەدر لە کورد بکەن، بەڵکو ئەوان لەو ستەمە تێدەگەن کەبەهۆی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانەوە چەشتویانە و بەرگەیان گرتووە.

دەشڵێت" پێویستە هەرێم بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئیتیحادی پەیام بدات و هەوڵەکانی بەرەو ئەو پەیامەبیت، ئێمە لە عێراق لەسەر فیدڕاڵی ڕێککەوتین و دەنگمان پیدا".

 
2025-11-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.