ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات و دەڵێت"واشنتۆن رێگە بە هیچ لایەنێكی دەرەكی نادات دەستوەردان لەو بابەتەدا بكات".
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق، لە پەیامێكدا كە تۆڕی (x) بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەردانی عیراق دەكەم و لەگەڵ سەركردە سەرەكییەكانی كۆببمەوە.، دەشڵێت"عیراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هیوادارین لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم پێشكەوتنە بەردەوام بێت".
نێردەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هۆشداری دەدات لە دەستوەردان لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و رایگەیاندووە، بە وردی چاودێری پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەین، با روون بێت كە ئەمریكا هیچ دەستوەردانێكی دەرەكی لە داڕشتنی حكومەتی نوێی عێراق قبوڵ ناكات و ڕێگەی پێنادات.
|