عێڕاق

شاندێکی یەکێتی لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شاندێکی یەکێتی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا جەخت کراوە لە کاری هاوبەش و پابەندبوون بە دەستوور بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان.

پێنجشەممە 20ی تشرینی دوەم نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كردووە".

بە گوێرەی نووسینگەی سودانی لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیان ئاڵوگۆڕ کردووەو دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە"

هاتووشە" لە کۆبوونەوەکە  جەخت لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی کردەووەتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستور، وەک چوارچێوەی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و دەستەبەرکردنی مافەکانی هاوڵاتیان.

سودانی ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هاوبەشیی و هاوکاری نێوان هێزە نیشتیمانییەکان کردووە بۆ خێرا تەواوكردنی شایستەكان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی ئەم قۆناغەو درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانی هەبێت لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراقدا هەبێت.

 
2025-11-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.