عێڕاق

وەزیری دادی عیراق پڕۆژەیەکی نوێی راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دادی عیراق پڕۆژەی نوێ کە چاوپێکەوتنی بینراو و بیستراوی ئەلیکترۆنییە بە شێوەیەکی ئاست بەرزی ڕێکخراوەیی و ئەمنی لە زیندانی ناوەندیی کەرخ کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە  19ی 11ی 2025، وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق پڕۆژەی چاوپێکەوتنی بینراو و بیستراوی ئەلیکترۆنی  لە زیندانی ناوەندیی کەرخ کردەوە کە ئامانجی پڕۆژەکە پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە پێشکەش بە زیندانییەکان و کەسوکاریان دەکرێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن.

لە راگەیەندراوەکە دا هاتوە، ئەم پرۆژەیە یەکەمین جۆرە پڕۆژەیە لەسەر ئاستی دامەزراوە چاکسازییەکانی عێراقدا.

وەزیری دادی عێراق راشیگەیاند: پڕۆژەکە بارگرانی لەسەر کەسوکاری زیندانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە ناتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئامادەبن بەهۆی دووری شوێنەکانیان،یان بەهۆی دۆخی تەندروستی،یاخود بارودۆخی ئابووری.

 
2025-11-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.