دژە تیرۆری سلێمانی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی ئەنجام دا
نهانیوز-هەواڵەکان
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عیراق ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی ئاشکرا کرد و دەشڵێت" دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردوە".
سێشەممە 18ی تشرینی دوەم دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عیراق بڵاویکردوەتەوە دوو تیرۆرستی داعشـ.ـیـ.ـان لە سلێمانی بە هاوکاری و هەوڵی وردی هەواڵگری و هەماهەنگیی ئاست بەرز لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی دەستگیر کردوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا هێرش کراوەتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە پارێزگای کەرکوک (وادی ئەلخاسە) و (وادی زاغیتون) لە هەمان پارێزگا و لە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە دەستپێکردوە.
دەزگاکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک حەشارگە و کۆشکی پاشماوەی باندە تیرۆریسـ.ـتیـ.ـیەکانی داعـ.ــش دا گرتوە و لەناویان بردوون و چەندین بۆمبی چێندراویان تەقاندۆتەوە و دەست بەسەر ژمارەیەک بۆمبیشدا گیراوە.
|