عێڕاق

ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمەریکا هۆشداری بە لایەنە شیعەکان لە عێراق دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە نابێت پۆست بە میلیشیاکان بدرێت و حەیان عەبدولغەنیش بکرێتەوە وەزیری نەوت.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق، ڕایگەیاند لەلایەن ئەمەریکاوە پەیام ئاراستەی هێزە شیعەکانی عێراق کراوە و هۆشدارییان پێدراوە لەوەی نابێت پۆستی وەزارەتی نەوت بدرێت بە "حەیان عەبدولغەنی" هەروەها پێدانی پۆستی وەزاریش بە میلیشیاکان ڕێگە پێنەدراوە.

دەشڵێت "ئەمەریکا چاودێری هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەکات. ئەمەریکا ڕازی نابێت پۆستی وەزارەتی نەوت بدرێت بە "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت، چونکە نزیکە لە ئێرانەوە."

سەرچاوەکە  ئاماژەی بەوەشکرد، هۆشداری بە لایەنە شیعەکان دراوە لەوەی نابێت وەزارەت و پۆستی گرنگ بە میلیشیا شیعەکان بدرێت.

 
2025-11-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.