عێڕاق

چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراکسیۆنی پێکهێنا

نهانیوز-هەواڵەکان

چوارچێوەى هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرایان کرد، پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی شیعه‌یان له‌ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پێكهێنا و رایانگه‌یاند، كار بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.

چوارچێوەی هەماهەنگی  کۆبوونەوە و رایانگەیاند، "هێزه‌ سیاسییه‌كانى ناو چوارچێوە، واژۆیان لەسەر پێکهێنانی‌ گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کردووە کە هه‌موو لایەنەکانی ناو چوارچێوەکە له‌خۆدەگرێت".

ئاماژەیان بە وشکرد،  ڕێكاره‌كانی دیاریكردنی بەربژێرى سه‌رۆكوه‌زیران بۆ قۆناغی داهاتوو به‌گوێرەى ده‌ستوور ده‌ستپێده‌كەن".

چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانییەکی سیاسیی عێراقییە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، لەلایەن هێزە شیعییەکانەوە پێکهێنراوە، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەت، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در کە خاوه‌نی 73 كورسی بوو، له‌ مانگى حوزه‌یرانی 2022 كشایه‌وه‌، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌كه‌ توانییان زۆرینه‌ به‌ده‌ستبهێنن و حكومه‌ت بگرنە دەست.

 
2025-11-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.