کۆتایی بەکارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنرا
نهانیوز-هەواڵەکان
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بریارێکی گرنگی دەرکرد و کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی ئێستا هێنا و بڕیاری گۆڕینی حکومەتی بۆ "كاربەڕێكەر"ـدا کە دەسەڵاتەكانی سنوردارە، هاوکات لەبارەی سەرۆکی کۆماریشەوە بڕیاریدا كە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکانی.
ئەمرۆ دووشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بریارێکی دەرکرد لە بریارەکە دا کە واژۆی دادوەر مونزیر ئیبراهیم، سەرۆکی دادگاكەی لەسەرە و تێیدا هاتوە، ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێی نوێنەران ئاماژەیە بۆ کۆتایی هاتنی خولی پێشوی ئەنجومەنەكە و دەسەڵاتی بۆ دەرکردنی یاسا و چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن. چونكە دەنگدەر ئەوی بۆ ئەركێك و ماوەیەكی دیاریكراو هەڵدەبژێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دەسەڵاتی تەواوەوە دەگۆڕدرێن بۆ دەسەڵاتی سنوردار (كاربەڕێكەر) لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەدا.
لە بریارەکە دا هاتوە، سەرۆکی کۆمار وەک یەکێک لە دو لقەكەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی. هەروەها بڕیارەکەی دادگا بە کۆی دەنگ دەرچوە و کۆتایی و پابەندکەرە بۆ هەمو دەسەڵاتداران.
|