عێڕاق

حکومەتی عێراق بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر سنووردارکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات و پرۆسەکە تەنیا لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئەنجام دەدرێت و ڕێگەکانی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی گشتی لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێ دەکات.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تەرخانکرابوو بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی شایستە داراییەکانی پڕۆژەکانی وزە (کارەبا و نەوت).

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق "لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی، وەزیرانی نەوت و کارەبا و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی جێبەجێکار بەڕێوەچوو، ڕێگەکانی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی گشتی لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان (گازوایل، نەوتی ڕەش، خەستکەرەوەکان) و بەرهەمەکانی دیکە دوای بەدەستهێنانی خود دابینکردن، تاوتوێ کران."

 
2025-11-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.