عێڕاق

شەرقولئەوسەت: سودانی پۆستی سەرۆک وەزیران لەدەست دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

رۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی ئاشکرای کرد کە پێشبینی دەکرێت سودانی پۆستی سەرۆک وەزیران لەدەست بدات.

شەممە 15ی تشرینی دوەم رۆژنامەی شەرقولئەوست لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی له‌سه‌ر دژایه‌تی‌ سودانی‌ رێكەوتوون.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە پێشبینی دەكرێت هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی هەرەس بهێنێت و دووبارە سودانی پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەست نەهێنێتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکراشی دەکات کە لایەنەکانی بەشدار لە چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگرن لەسەر ئەوەی سودانی لە پۆستەکەی لاببردرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لێكتێگەیشتنی سەرەتایی لە نێوان چەند براوەیەك لە لیستەكەی سودانی و هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە.

 
2025-11-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.