عێڕاق

مەسعود پزیشکیان پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی هیوای خواست دوای هەڵبژاردنەکان و  لە داهاتوودا پەیوەندی و هاریکاری نێوان ئێران و عیراق لە هەموو بوارەکاندا قووڵتر بێتەوە.

هەینی 14ی تشرینی دوەم مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد و  بە دەستکەوتێکی بەنرخ و سەرچاوەی بەرزکردنەوەی متمانە و گەورەیی گەلی عیراقی وەسفی کرد.

سەرۆکی ئێران جەختیشی کردەوە لەوەی پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات گەشە بستێنێت، راشیگەیاند"دوای هەڵبژاردنەکان و  لە داهاتوودا پەیوەندی و هاریکاری نێوان ئێران و عیراق لە هەموو بوارەکاندا، بەشێوەیەکی  رێکخراو و قووڵتر لە چاورابردودا فراوانتر و باشتر ببێت".

لە بەرانبەردا سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رایگەیاندوە کە دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری بنیاتنەری هەبێت لەسەر بەردەوامیی رێبازی بنیاتنانەوە و پێشکەوتنی عیراق لە چاو  ساڵانی رابردوودا.

 
2025-11-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.