عێڕاق

لە بەغداوە وەڵامێکی تووندی ئێران درایەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دژی  ئێران هاتە دەنگ و رایگەیاند، لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەستوەردانێکی روون و رەتكراوەیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دژی لێدوانەکانی وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتە دەنگ و رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵبژاردن پرسێکی تەواو نیشتیمانییە، تەنها پەیوەستە بە ئیرادەی خەڵکی عێراق و دامودەزگا دەستورییەکانی .
 
دەشڵێت "لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەستوەردانێکی روون و رەتكراوەیە"

لە بەیانننامەکە دا هاتوە، پاراستنی پەیوەندییەکی باشی دراوسێتی پێویستی بە پابەندبونی توندە بەو پرنسیپانە و دوورکەوتنەوە لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە پێشێلی سەروەریی عێراق بکات یان دەسێوەردان لە کاروباری ناوخۆی بکات.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوایكرد ئەمریكا دەستوەردان نەكات لە هەڵبژاردنەكانی عێراق.

2025-11-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.