عێڕاق

ئەمریکا پۆستی داهاتویی عێراقی لەم کەسانە قەدەغەکرد

نها ژیوز - هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمریكا بەشداریی شەش میلیشیای عێراقی لە حكومەتی داهاتوو قەدەغە كردووە.

فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بە كه‌ناڵی "حه‌ده‌س"ی وت "ئەمریكا بڕیاری دەركردوە شەش گروپی چەكدار كە بە تیرۆرست ریزبەندی كردون، قەدەغەیە بەشداری حكومەتی داهاتووی عێراق بكەن".

ئاماژەی بەوەشدا، لەپێناو زامنكردنی پەیوەندییەكی دیپلۆماسی سەرکەوتوی عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێویستە ئەم بابەتە لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ وڵاتان بکرێت.
2025-11-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.