ئەمریکا بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، ناوی سەرۆکی کاتی سوریا و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی لە لیستی سزادراوانی تیرۆری جیهانی دەرکرد.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، ناوی هەریەک لە ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەدی جۆلانی) سەرۆکی پێشووی بەرەی نوسرە و دەستەی تەحریری شام و سەرۆکی کاتی سوریا، ئەنەس خەتاب سەرکردەی پێشووی بەرەی نوسرە و تەحریر شام و وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریای لە لیستی سزای تیرۆریستانی جیهانیی دەرکرد.
لای خۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند کە بڕیارەکە لە چوارچێوەیە زنجیرە بڕیارێکدایە بەرامبەر بەرپرسانی سوریا، ئەوەش دوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا و دوای زیاتر لە نیو سەدە لە سەرکوتکاریی رژێمی ئەسەد.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە برایرە بە زوویی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی کۆبێتەوە.
|