عێڕاق

مارک ساڤایا: ئەمریکا پشتیووانی لە عێراقێکی بێ میلیشیا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق ڕایگەیاند کە  ئەمریکا پشتیوانی لە عێراقێکی بێ میلیشیا دەکات و واشنتۆن لە بوونی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق نیگەرانە.

شەممە 8ی تشرینی دوەم مارک ساڤایا، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند"داهاتووی عێراق بەهۆی خەڵکە بەتوانا و زیندووەکەیەوەیە، کە بەنرخترین سەرچاوەی هەر وڵاتێکی پرشنگدارە، لەم ساڵانەی دواییدا عێراق پێشکەوتنی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە".

ساڤایان دەشڵێت"ئەمریکا شانبەشانی عێراق لەم پێشکەوتنە وەستاوە بەرەو؛ بەهێزی، سەربەخۆیی و خاڵی لەو میلیشیایانەی کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە پشتیووانی دەکرێن".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای دەستبنەکاربوونەوەی لە کۆشکی سپیفشارێکی بێ وێنەی بۆ سەر ئێران دەستپێکردەوە و لەو نێوانەشدا هەوڵ دەدات کە بەر گروپە چەکدارەکانی عێراق کە بە گوێرەی واشنتۆن لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت هەڵبوەشێنێتەوە.

 
2025-11-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.