بە فەرمی وادەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە 8 ی مانگی داهاتوو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییدێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی راگەیاند، لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی 8 ی تشرینی دووەم بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییدێت و قۆناغی بێدەنگیی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
جومانە غەلای جەختی لەوە شکردەوە، هەر کاندیدێک یان لایەنێک یان هاوپەیمانییەک ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان پێشێل بکات، بەپێی رێسا و یاسای کارپێکراو سزا دەدرێت.
بڕیارە لە رێکەوتی 9 ی تشرینی دووەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات و دوای 48 کاتژمێر و لە 11 ی مانگ دەنگدانی گشتی دەستپێبکات.
|