عێڕاق

عێراق و ئەمریکا یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن

نها نیوز - هەواڵەکان

رێککەوتنێکی مێژوویی لە نێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجام درا ونێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کرد،  یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی لە ناوەڕاستی شاری موسڵ واژووکرا.

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم پۆستیدا کە لە عێراق بڵاویکردەوە،رایگەیاند، بە دڵخۆشی و شانازییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا دەکەین بە بۆنەی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی مێژوویی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە شاری موسڵ.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای باشترکردنی هاوبەشییەکانی نێوان هەردوو وڵات نراوە، ناوی موسڵ لە لیستی ناوی شارە پێشەنگەکان بەرزدەکاتەوە، نەخشەی داهاتوویەکی پێشکەوتوو بۆ نەوەکانی دەکێشێت.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.