عێراق رێککەوتنێکی چاوەڕواننەکراوی کرد
نها نیوز - هەواڵەکان
به‌پێی رێككه‌وتنێك توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ئاو به‌ره‌و عێراق به‌ربداته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕۆژانه به‌غدا نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته بکات.
هەروەها ڕێككەوتنەكە له‌ڕووكه‌شدا ئابووریی دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كردوویه‌تی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ستراتیژییه له‌به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی كه نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت، به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه كه گیرۆده‌ی كه‌مئاوی بووه‌ته‌وه.
هاوکات وشكبونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌وڵاته‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی پشتگوێخستنی ناوخۆی نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تی توركیا و دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی ئاوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ڕژێته ئێرانه‌وه.
|