مەترسییەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، سەرچاوەیەکی باڵا مەترسییەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا دەکات و داوای خۆپارێزیی لە کاندیدەکانیان دەکەن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق، سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بەرپرسان و کاندیدەکانیان ئاگادار کردووەتەوە ڕێوشوێنی خۆپارێزیی زیاتر بگرنەبەر.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، جگە لە ڕەوتی سەدر کە دژی هەڵبژاردنە و بایکۆتی ڕاگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش هەڵبژاردنی پێخۆش نییە، چونکە دڵنیا نییە لەوەرگرتنەوەی پۆستەکەی با کورسی پەرلەمانی زۆریش بەدەستبهێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر کاندیدێکی لیستی سیادە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە ناوچەی تارمییەی بەغدا کوژرا و تەقە لە کاندیدێکی تریش کرا.
|