عێڕاق

ئەمریکا دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق دەکات و پۆستە باڵاکان یەکلادەکاتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

میدیایەکی عەرەبی بڵاویکردەوە، واشنتۆن بەرپرسانی عێراق ئاگاداركردووەتەوە دوای هەڵبژاردن نزیكى حەوت بۆ هەشت پۆستى باڵا یەکلادەکنەوە و پێشی راگەیاندوون هیچ دەستوەردانێک نەکەن.

رۆژنامەنوس نەسیر ئەلعەوام، پێشكەشەكار لەكەناڵی "سامەڕا‌" لەزاری یەكێك لە سەركردە دیارەكانی پرۆسەی سیاسیەوە کە سەربە (هەڵۆكان)ە، دەڵێت "واشنتۆن هەندێك لە سەركردەكانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە، ئەوانەی خواستیان هەیە مامەڵەی لەگەڵ بكەن، كورد و سوننە و شیعە، بەوەی نزیك نەبنەوە لە حەوت بۆ هەشت پۆستی گرنگ لە حكومەتی داهاتوودا، تەنها لەنێوان ئەمریكا و عێراق یەكلایی دەكرێنەوە و كەسى تر دەستوەردانی تیادا ناكات، ئەوانیش بريتن لە؛ سەرۆكی كۆمار، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و نەوت و دارایی و بانكی ناوەندیی".

ئەلعەوام ئاشکراشیکرد "ئەمریكا وەك چاودێری پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەڵێت؛ رێگە نادەم هیچ لایەنێكی دەرەكی دەستوردانی تیادا بكات".

ئەو رۆژنامەنوسە لەزاری ئەو بەرپرسە عێراقیەوە ئاماژە بەوەش دەکات، کە رەنگە بەرەو یەكلاكردنەوەی دۆسییەی بەرپرسە گەندەڵەكانیش هەنگاوبنێنین.

هاوکات هەر لەوبارەیەوە، واشنتۆن لەڕێی مارك ساڤایاوە پێیان وتوون؛ وەك چۆن ئێوە رێژەی لە 20% پرۆژەكان بۆ خۆتان دەبەن، 20%ـی ئەوەی هەتانە بیبەن و ئەوەی تری رادەست بكەن و بڕۆن بەڕێی خۆتانەوە.
 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.