سوودانی چەند بریارێکی گرنگی دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە “تەوتین كردنی مووچەی كارمەندان و كرێكارانی كەرتی تایبەت، دەشڵێت "هاندان و ئیمتیاز دەدەن بەو پڕۆژانەی پابەندن بە دامەزراندنی هاووڵاتی عێراقی و تەوتین كردنی مووچەكانیان."
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سودانی جەختی کردەوە، کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدێکی ڕوون بە ئامانجی ڕێکخستنی بازاڕی کار، فراوانکردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەرزکردنەوەی متمانە بە ئابووری نیشتمانی و گۆڕینی وەبەرهێنان بۆ بزوێنەرێکی کاریگەر بۆ دامەزراندن و شایستەکردنی گەنجان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان.
لە راگەیەندراوەکە داهاتوە، سوودانی بریاریدا بە فراوانکردنی بازنەی تەوتینی مووچە بۆ سەرجەم کرێکارانی کەرتی تایبەت لە چوارچێوەی سیستەمی بانکی نیشتمانیدا، بە سەرپەرشتی بانکی ناوەندی و کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکان
هەروەها پێدانی هاندان و ئیمتیاز بەو پڕۆژانەی پابەندن بە دامەزراندنی عێراقیەکان و خۆجێکردنی “تەوتین” مووچەکانیان.
هەر لە کۆبوونەوەکە دا سوودانی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو پەسەند کرد کە کۆمسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان و وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی و بانکی ناوەندی عێراق بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆ بەڵگەنامەکردنی داتای کرێکاران لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بەستنەوەیان بە بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
|