وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەرانبەر ئیسرائیل هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بڕیارێکی پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ لکاندنی کەناری رۆژئاوا بە خاکی ئیسرائیلەوە هاتە دەنگ.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند" وێرای ئەوەی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی پەسەندکردنی دوو پڕۆژەیاسای کنێستی ئیسرائیل دەکات، کە ئامانجیان سەپاندنی سەروەرییە بەسەر بەسەر کەرتی خۆرئاوا و ناوچەی نیشتەجێکردنی جووەکان، هاوکات ئەم هەنگاوە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی پەیوەندیدار و دەستدرێژیی بۆ سەر مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین وەسف کرد".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەرامبەر سیاسەتەکانی دەستدرێژی و فراوانخوازی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین بوەستێتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی ئیسرائیل دوو پڕۆژەیاسای پێشخستوون کە بە هۆیانەوە داوا دەکرێت بە یاسا سەروەریی ئیسرائیل بەسەر کەرتی خۆرئاوا و ناوچەی نیشتەجێکردنەکانی جووەکان لە فەڵەستیندا بسەپێنرێت.
|