ئێران هەڵمەتێکی لە عێراق دەستپێکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە نهێنی سەردانی عێراقی کردووە و لەگەڵ کەسایەتییە سیاسی و بەرپرسانی گرووپە میلیشیاییە شیعەکانی عێراق کۆبووەتەوە.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان ئیسماعێل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران رۆژی 21ی تشرینی یەکەم لە سەردانێکی چەند کاتژمێریدا بۆ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان قائانی داوای کردووە سەرکردەکانی شیعەکان جیاوازییەکانیان وەلا بنێن و ڕێگە لە دابەشبوونی نێوانیان بگرن و پێکەوە کار بۆ هەڵبژاردنی عێراق بکەن.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی قەتەریی 'عەرەبییە جەدیدە'، ناکۆکیی نێوان بلۆکی شیعی لە عێراق زیاتر بووە و ئێران هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو ناکۆکییانە دەدات.
|