هۆشداری مەترسیدار دەدرێت بە عێراق
نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری خۆی دوپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به پیلان داڕشتن بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لەپەیامێکدا رایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردن پابه‌ندبوون به ئه‌ركێكی نیشتمانییه، دیموكراسیش رۆحی پڕۆسه‌ی سیاسییه، عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌كان، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به ته‌واوی سودیان لێ وه‌ربگرێت".
مالیکی وتیشی "عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری پیلانگێڕیدایه كه ئامانجی تێكدانی پڕۆسه‌ی سیاسییه".
بەوتەی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بێت، لاوازكردنی یه‌كگرتویی عێراق و راگرتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و پیلانانه‌ی وڵاته‌كه‌ن کە رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
|