تورکیا بریارێکی لەبارەی عێراقەوە دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە دەرەوەی سنوور و لە نێویشیاندا لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە پەسەند کرد.
پەرلەمانی تورکیا سەرەڕای ناڕەزایی و رەتكردنەوەی بڕیارەكە لەلایەن دەم پارتی جەهەپە، لەبارەی عێراقەوە بریارێکی دەرکرد و بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە پەسەندكرد.
بەگوێرەی رەزامەندی پەرلەمان، جێگیرکردنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەردوو وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لە 30ی ئۆکتۆبەرەوە دەستپێدەکات
درێژكردنەوەی ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، ماوەی ساڵێك زیاترە پرۆسەی چارسەرەى لە نێوان توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان دەستیپێكردووەو پێكدادانە سەربازییەكانیش بە تەواوی راگیراون.
|