نهانیوز-هەواڵەکان
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، دوای گەیاندنی نیگەرانییەکانی ئەمریکا بە سوودانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌سەردانێکی نهێنی خۆى گه‌یانده شارى بەغداو چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌و داخراوى ئه‌نجامدا.
به پێی هه‌واڵێکی میدیاى عێراقى، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌سەردانێکی نهێنی خۆى گه‌یانده شارى بەغداو چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌و داخراوى ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كۆبونه‌وه‌كانى قائانى هه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سانى سیاسیى‌و هه‌میش سه‌ربازیى بوه.
میدیاکانی عێراقى راشیانگەیاند، قائانی كاتێك چوه‌ته بەغدا، لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەی هێزە سیاسییە شیعەکان‌و گروپە چەکدارەکان کۆبوەوە، لەسەردانێکدا کە سروشتی ڕون نییە، به‌ڵام به‌دیاریكراوى نازانرێت کە قائانی لەگەڵ کام سەرکردە کۆبوەتەوە.
ناکۆکییەکان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەیانسەندوە، ئەمەش پەیوەندیی بەبەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت‌و کاریگەریی سیاسیی لەبانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ بەرژەوەندیی ژمارەیەک لەلیستەکانی ناو چوارچێوەکە هەیە، لەکاتێکدا لایەنە ئێرانییەکان هاتبونەسەر خەت بۆ نێوەندگیریی‌و کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان.
هاتنی قائانی دوای ئەوە دێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاوی کرداری بنێت بۆ داماڵینی چەک لەو گرووپانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتن و دەبێت چەک تەنها لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا بێت.