لە بەغداوە دڵنیایی لە بوودجەی 2026 درا
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕاوێژکارێكی دارایی سەرۆک وهزیرانی عێراق، هەوالێکی دڵخۆشکەری راگەیاند و ئاشکرای کرد، وەزارەتی دارایی دەستیکردوە بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026، هاوکات میکانیزمی خەرجکردنیشی دیاریکردوە لە ئەگەری دواكهوتنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی.
ئەمڕۆ شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وهزیرانی عێراق له لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا، بەپێی یاسای هەموارکراوی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6ی ساڵی 2019)، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەردەوامە لە ئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2026".
وتیشی، "ئەگەر بەهۆی خولی داهاتوی پەرلەمانەوە نەتوانرێت لەماوەی دیاریکراوی دەستوری یان یاساییدا یاسای بودجه پەسەند بکرێت، خەرجکردنی پڕۆژە وەبەرهێنانە بەردەوامەکان، پابەندبونە دەرەکییەکان و خەرجییە شایستەییەکانی دیکە جێبهجێ دهكات".
باسی لهوهشكردوه، "چالاکی دارایی بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی داهات و خەرجکردن لە ڕێگەی ئەو بڕگانەی خەرجییەوە کە لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵیدا دیاریکراون تاوەکو بودجەی ساڵی 2026 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند دەکرێت.
|