عێڕاق

دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە سەرۆک کۆماری عێراقەوە دەگرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت و رایدەگەیەنێت" ساڵی 2025  ساڵی دەستکەوت بووە بۆ عیراق".

چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەم سەرۆکایەتی کۆماری عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق،  پەیامێکی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی 93 ساڵەی رۆژی نیشتمانیی عێراقەوە پێگەیشتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆەیامەکەیدا  پابەندبوونی پتەوی وڵاتەکەی بۆ هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق و هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری ناوچەکە بەرز بکاتەوە" دووپاتکردوەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت"؛ ئەمریکا و عیراق پێکەوە کاریان کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و پاراستنی فشارەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و هیواشی خواستووە بەردەوام بن لەو پێکەوە کارکردنە".

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.