عێڕاق

سۆران عومەر گورزێکی کوشەندە لە سەرمایەدارێکی عێراقی دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی کورد سەرمایەدارێکی عێراقی بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە لە هەرێمی کوردستان دەچێتە ناو لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.

سێشەممە 14ی تشرینی یەکەم سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە " عەلی غوڵام، ئەو کەسەی کە بە مەلیکی دۆلار و چوارەمین دەوڵەمەند لەعێراق ناسرابوو، سکاڵام لەسەری تۆمارکرد لەسەر سپیکردنەوەی پارە و دروست کردنی هەزاران کۆمپانیا بەناوی هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار لەڕێی بانکەکانی (شرق الاوسگ و الانصاری القابچ)".

سۆران عومەر دەشڵێت" هەوڵی زۆری دا خەڵکی زۆری کڕی! هەڕەشەی زۆری کرد، بەتەنها مامەوە، سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پشتیوانم بوو، دەستم لەسەری هەڵنەگرت تاکو خرایە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا".

ئەم ئەندام پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" لە ڕاپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هاتووە کە عەلی غوڵام پارەو بەرتیلی بە ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش داوە".

وتیشی"کارێکم بەرامبەر کرد لەعێراق هەڵهات، هەرچەندە دادگای عێراق سزای مادی خستەسەر، ئێستە  عەلی غوڵام بەو سزایەی ئەمریکا بەتەواوی ژیانی لێ تاڵ دەبێت و دەست بەسەر هەموو سامان و موڵکی دا دەگیرێت و ناتوانێ هیچ مامەڵەو بازرگانی و شەراکەتێک بکات و هیچ کەس و کۆمپانیاو وڵاتێکیش مامەڵەی لەگەڵ ناکات".

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.