سودانی ناوی دیاریکرایەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەربەستێکی گەورەشی بۆ دروستبوو
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وێڕای ئەوەی باس لە دابەشبوونی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات. سەرچاوەیەکیش ئەو ناوانەش ئاشکرا دەکات کە دوای هەڵبژاردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدن.
موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەدنان زوورفی، قاسم ئەعرەجی، حەمید شەترانی، عەبدولحسێن عەبتان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کاندیدە دیارەکانن".
ئاماژەی بەوەشدا، کێبڕکێکە زیاتر لەنێوان مالیکی و زوورفیدایە، بەتایبەت کە عەدنان زوورفی پەیوەندی فراوانی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات هەیە، بەڵام چانسی سودانی بۆ بەدەستهێنانی ویلایەتێکی دیکە کەمە.
سەرچاوەیەکیش لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە ئاشکرایکردووە "چوارچێوەکە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە؛ یەکێکیان پشتیوانی مالیکی دەکەن و بەرەکەی دیکە پشتیوانی سودانین".
|