عێڕاق

مووچەی خانەنشینان زیاد دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەنگاوێک بۆ دادپەروەری وباشترکردنی گوزەرانی خانەنشینان دەگیرێتە بەرو لە چوارچێوەی هەموارکردنێکی گشتگیر بۆ یاسای خانەنشینی یەکگرتوو پێشنیازێکی نوێی خستەڕوو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە تێیدا داوای کردووە مووچەی گشتی فەرمانبەران لە کاتی خانەنشینبووندا بە تەواوی هەژمار بكرێت نەک تەنها لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتییان بێت.

محەمەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “خانەنشینان چینێکی گەورە و گرنگی کۆمەڵگەی عێراقین، کاتی ئەوە هاتووە کە پێداچوونەوە بە یاساکانی خانەنشینیدا بکرێتەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ گۆڕِانکارییە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیاندا بگونجێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی هەموارکردنێکی گشتگیر بۆ یاسای خانەنشینی یەکگرتوو پێشنیازێکی نوێی خستەڕوو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کە تێیدا داوای کردووە مووچەی گشتی فەرمانبەران لە کاتی خانەنشینبووندا بە تەواوی هەژمار بكرێت نەک تەنها لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتییان بێت.

“پێشنیازەکە بریتییە لە ئامادەکردنی خشتەیەکی ورد کە تێیدا ڕوون دەکرێتەوە چۆنیەتی حیسابکردنی شایستە خانەنشینییە نوێیەکان، لەوانەش ئەو فەرمانبەرانەی کە لە قۆناغەکانی پێشوودا خانەنشین کراون، چونکە جیاوازییەکانی مووچەیان چارەسەر دەکرێت لە ڕێگەی قیستی داراییەوە کە بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەش دەکرێت.

ڕوونیشی کردەوە کە “یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی ناو پێشنیازەکە بریتییە لە چالاککردنی پارەی سندوقی خانەنشینی و وەبەرهێنانی لە پڕۆژە ئابوورییە گەرەنتییەکاندا، کە قازانجی بەردەوام بەدەست دەهێنن”.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.