کۆمپانیای سۆمۆ زانیاری سەبارەت بە رێککەوتنێکی گرنگ ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆئاشكرای کرد، ئێکسۆن مۆبیل پێشنیازی کردووە بچێتە ناو پڕۆژەی پەیوەست بە پاڵاوگە و تانکی عەمبارکردن لە چەند ناوچەیەکی جیهان، بەتایبەتی لە ئاسیا، ئەمەش پێگەی فرۆشتنی عێراق بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی ئەو تەواوكارییە ئابورییە دەکات کە رێکەوتنەکە فەراهەمی دەكات.
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ ئێکسۆن مۆبیل هەنگاوێکی ستراتیژی گرنگە بۆ پیشەسازی نەوتی عێراق و کەرتی بە بازاڕکردن.
وتیشی "ئێکسۆن مۆبیل پێشنیازی کردووە بچێتە ناو پڕۆژەی پەیوەست بە پاڵاوگە و تانکی عەمبارکردن لە چەند ناوچەیەکی جیهان، بەتایبەتی لە ئاسیا، ئەمەش پێگەی فرۆشتنی عێراق بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی ئەو تەواوكارییە ئابورییە دەکات کە رێکەوتنەکە فەراهەمی دەكات".
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت نییە بەڵکو پێویستی بە باشترکردنی تواناکانی هەناردەکردنی هەیە .
عەلی نزار ئەوەشی وت 'کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بە یەكەم كۆمپانیای جیهانی دادەنرێت لە بواری نەوت و غاز و پاڵاوتندا."
|