سکاڵا دژی تەیف سامی تۆمار کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەتۆمەتی پێشێلكردنی مادەی 14ی دەستووری عێراق، سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیری دارایی عێراق تۆماركرا.
حەیدەر متێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سكاڵای یاسایی لەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار كردووە، بەتۆمەتی پێشێلكردنی مادەی 14ی دەستووری عێراق، كە باس لە بەدیهێنانی یەكسانی و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هەموو هاوڵاتییاندا دەكات.
بە پێی قسەکانی منتری ، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوەی 365 فەرمانبەری VIP، لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەكانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەكاتێكدا مامەڵەی گواستنەوەی هەزاران فەرمانبەری دیكەی پەكخستووە.
|