لە رووداوێکی هاتوچۆ 13 کەس گیانیان لەدەستدا
نهانیوز-هەواڵەکان
بە هۆی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەغداد- دیالە 13 کەس گیانیان لەدەستدا.
سێشەممە 7ی تشرینی یەکەم میدیا عیراقییەكان رایانگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەغداد- دیالە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و هیوندای ئەكسێنت و كیا كادێنزادا رویدا و بەهۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستدا".
میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردوە کە لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنتەكەدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە كە چواریان منداڵ بوون، شەش كەسەكەی تریش كە لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزاكەدا بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
|