تەیف سامی توڕەکراو لەبارەی مووچەوە بەپێی یاسا هاتەدەنگ
نها نیوز - هەواڵەکان
دوای ئەوەی باس لەوەکرابوو کە مووچەی کارمەندانی پۆلیس و کارمەندانی سوپاس بۆ مانگی ئایندە رادەگیرێت، لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئاماژەی بەوە دا، مووچە بەگوێرەی یاساو خشتە زەمەنی پەسەندكراو خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەمیانی روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "دەنگۆی بوونی نیازێك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی كارمەندانی سوپا و پۆلیس یاخود راگرتنی خەرجكردنی مووچەكانیان لە مانگی ئایندا رەتدەكەینەوە و؛ ئەم هەواڵانە بەتەواوەتی دورن لە راستییەوە".
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە "تەیف سامی وەزیر هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە و ئەو لایەنانەی بانگەشە بۆ ئەم درۆیانە دەكەن، هەوڵی چەواشەكردنی رایگشتی و دروستكردنی ئاژاوە لەناو هاوڵاتییان دەدەن".
هەر سەبارەت بەو پرسە تەیف سامی وتوویەتی "مووچە بەگوێرەی یاسا و خشتە زەمەنی پەسەندكراو خەرجدەكرێت و، دۆخی دارایی بەو جۆرە بەڕێوەدەبێت كە زامنی بەردەوامی جێبەجێكردنی پابەندییەكان بكات بەرامبەر بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان".
وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە هاوڵاتییان و سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن دەكات، تەنیا پشت بە بەیاننامە فەرمییەكان ببەستن، هەروەها ئاگاداریش دەدات کە شوێن پروپاگەندە نەكەون، وەزارەت پارێزگاریی لە مافی یاسایی خۆی دەكات بۆ بەدادگاگەیاندنی ئەوانەی هەواڵی درۆ بڵاودەكەنەوە.
|